١٤ ئەیلوول ٢٠١٩ - ٠٧:٣٥
قەرزی ٨٠ملیاردۆلاری بەغدا بە هەولێر

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند دەوڵەتی ناوەندی عێراق ٨٠ ملیار دۆلاربە حکوومەتی هەرێم قەرزدارە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - جووتیار عادل گوتە بێژی  حکومەتی  هەرێمی کوردستان لە پرێس کۆنفرانسێک لە هەولێر جەختیکرد لە سەر دانەوەی قەرزی ٨٠ ملیار دۆڵاری بە هەولێر لە لایەن دەوڵەتی ناوەندی  عێراق .

ئەو لەبارەی ناکۆکیی لە سەر بووجەی ٢٠٢٠ـی عێراق و بەرەبەشی هەرێمی کوردستان لەو ،گوتی:  هەرێمی کوردستان بە دوای ڕێککەوتنە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی عێراق بە مەرجێک کە هەموو مووچەی کوردستان دەستەبەر بکرێت و بۆ ئەم مەبەستە بریارە لیژنەیەک لە هەولێر سەردانی بەغدا بکات.

ئەو پاشەکەوت بەشێک لە مووچەی کارمەندانی هەرێمی کوردستانی وەک یەک لەتەوەرەکانیی وتووێژەکانی هەولێر و بەغدا زانی و گوتی: ئێمە مووچەی کارمەندان و مووچە خۆرانی دیکەمان نەپچراندووە و ئەمە بەغدا بوو کە ئەم کارەی کرد و ڕادەی ئەویش ٨ تا ٩ ملیار دۆلارە.

گوتە بێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیکرد دەوڵەتی ناوەندی عێراق قەرزداری هەرێمە و بووجەی هێزەکانی پێشمەرگە،بەشێک لەم قەرزەیە کە لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە نەدراوە و تا بە ئەمڕۆ ٨٠ ملیاردۆڵاڕی هەرێمی کوردستان بە لای دەوڵەتی ناوەندییە.

......
340